لە دیداری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشهاتەکانی ڕەوشی سیاسى كوردستان کرا و جەخت لەسەر پێویستی پتەوكردنی یەکێتىی نەتەوەیى و یەکڕیزیی کوردستانی كرایەوە.
لە دیداری زەینەب مورادی هاوسەرۆکى کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK و شاندی یاوەری و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، رەوشی سیاسیی كوردستان و هەڕەشە و دەستدرێژکاریی بۆ سەر هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر کرا، هەردوولا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئالنگاریانە، هاوڕابوون لەسەر بەلاوەنانی ناکۆکییە ناوخۆییەکان و پێویستیی پتەوكردنی یەکێتیی نەتەوەیی و یەکڕیزیی کوردستانی لەو قۆناخە هەستیارەدا.