ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی سوپرایزێکی گەورەی ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی دووپاتیکردەوە گرێبەستی نیماری بەڕازیلی، لەگەڵ یانە نوێیەکەی، کە ئەهکی سعودیە، بۆ ماوەی چوار وەرز نەبووە، بەڵکو تەنها بۆ یەک وەرز بووە، ڕۆژنامە ئیسپانییەکە دووپاتیکردووەتەوە، یاریزانە بەڕازیلییەکە بەنیازە بگەڕێتەوە بۆ یانە کۆنەکەی کە سانتۆسی بەڕازیلیە .
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڕێ نزیکەکانی نەیمار و باوکی ئاشکرایانکردووە، یاریزانەکە ڕەتیکردووەتەوە گرێبەستی 4 ساڵە لەگەڵ یانەی هیلال واژۆبکات، ئەمەش بەهۆی نیازی گەڕانەوەی بۆ یانەی سانتۆس، هاوشێوەی ئەوەی ڕۆبینهۆ لە ساڵی 2010 پێش مۆندیال کردوویەتی.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە دووپاتیکردووەتەوە، یاریزانە بەڕازیلییەکە بەنیازە لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا بگەڕێتەوە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ، بەمەبەستی ئامادەکارییەکی دروست بۆ بەشداریکردنی لە مۆندیالی داهاتوودا، کە لە ساڵی 2026 لە مەکسیک و کەنەدا و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
لەم دواییانەدا هەواڵەکان باسیان لەوە دەکرد کە نەیمار لەگەڵ خۆرخی جیسوسی ڕاهێنەرەکەی تووشی کێشە بووە بەهۆی دابەزینی ئاستی یاریزانە بەڕازیلییەکە بەو پێیەی لە سێ یاری ڕابردوی یانەکە هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە.