پارتی چەپی سەوز ناوی خۆی بۆ پارتی گەلانی دیموکرات دەگۆڕێت

پارتی چەپی سەوز لە ١١ـی ئەم مانگەدا بڕیاریدابوو ناوی حیزبەکەی بگۆڕێت بۆ ئەو مەبەستەش چەند ناوێک پێشنیاز کرابوون کە بریتی بوون لە پارتی گەلانی دیموکرات، پارتی یەکسانی و دیموکراسی، پارتی یەکسانی گەلان، پارتی ژیانی نوێ، پارتی ژیانی ئازاد و پارتی کۆمەڵگەی ئازاد.

دوای گفتوگۆ لەسەر ناوەکان، دواجار یەسەپە ناوی پارتەکەی بۆ پارتی گەلانی دیموکرات گۆڕی.

پارتی گەلانی دیموکرات (پارتی سەوزی پێشوو) لەئێستادا گەورەترین پارتی کوردییە لە باکوری کوردستان و تورکیا و لە پەرلەمانی تورکیادا خاوەنی ٦١ کورسییە.

پەیوەندیدار