ئێران داوای دۆناڵد ترامپ و 73 كەسی ئەمریكی دەكات بۆ دادگایی كردنیان لە كەیسی تیرۆركردنی قاسم سولەیمانیدا

شێخ محمد موسەددق جێگری یەكەمی بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند: دەسەڵاتی دادوەری ئێران تاوانی تیرۆركردنی شەهید قاسم سولەیمانی خستۆتە كارنامەی خۆی و ڕوونیشیكردەوە لیستی تۆمەتباركردن و بانگهێشتكردنی بۆ 73 ئەمریكی ئاڕاستەكردووە.
شێخ محمد موسەددق جێگری یەكەمی بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە میانەی دەیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤی ئەمریكا لە ڕوانگەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند:“تاوانی تیرۆركردنی شەهید قاسم سولەیمانی، كە بە بانگهێشتێكی فەرمیی وەك نوێنەری ئێران چووبوویە عێراق، نموونەیەكی ڕوونی تیرۆرە”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد :دەزگای دادی ئێران تا ئێستا 800 نامەی دادوەری ئامادە كردووە كە ئاڕاستەی فەرمانبەران و پارێزەرانی یاسا كراون، هەروەها 12 هەزار لاپەڕە لە بەڵگەی یاسایی لە سەر شێوەی 60 بەرگ كۆكردۆتەوە و ڕایگەیاند كە 73 ئەمریكی بانگهێشت كراون تا دادگایی بكرێن، لە نێویاندا سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ، كە بە ڕوونی فەرمانیدا ئەم هێرشە تیرۆریستییە ئەنجام بدرێت.

لە چوارچێوەی پێزانینی خۆی بۆ لایەنی عێراقی، “كە زۆر كاردەكات بۆ بەدواداچوونی تاوانبارانی ئەم دۆسیە یاساییە” و بەگوێرەی ڕێككەوتنە دادوەرییەكان لەگەڵ عێراق، جێگری یەكەمی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند كە ” تا ئێستا چوار خولی دانوستانەكان سەبارەت بە شەهیدكردنی حاجی قاسم ئەنجامدراون و ئەم كۆبوونەوانە تا ئێستاش بەردەوامن”.

پەیوەندیدار