لەلایەن هاککەرە چینییەکانەوە، 60 هەزار ئیمەیڵى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە دەیان پێگەى جیاوازەوە دزەیان پێکراوە.
فەرمانبەرێکى ئەنجومەنى پیرانى ئەمەریکا بە ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرزى رایگەیاندوە؛ هاککەرە چینییەکان لەڕێى هێرشکردنەسەر کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت لە سەرەتاى ئەمساڵەوە توانیویانە هەزاران نامە لە هەژمارەکانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا دزە پێبکەن.
بەپێى وتەى ئەو فەرمانبەرەى ئەمەریکا، بەشى تەکنەلۆژیاى زانیاریی وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا بە ئەنجومەنى پیرانى وڵاتەکەیان راگەیاندوە کە ئەو هاککەرانە توانیویانە 60 هەزار نامەى ئیمەیڵ دزە پێبکەن لە دەیان هەژمارى وەزارەتى دەرەوەى وڵاتەکە.
پێشتر لە مانگى تەمموزى رابدو، کۆشکى سپى رایگەیاندبو کە ژمارەیەک هاک ئەنجامدراوە بۆسەر هەژمارە حکومییەکانى ئەمەریکا و شوێنى مانەوەى ئەو هاککەرانەیش لە چین بوە و توانیویانە رێگریی لە هاکى زیاتر بکەن بۆسەر هەژمارەکانیان.
لەوبارەیەوە کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت ئاشکرایکردوە کە لەلایەن چەند هاککەرێکەوە هەژمارى ئەندازیارێکیان هاک کراوە و هەزاران ئیمەیڵى کۆمپانیاکە لەوڕێیەوە دزەیان پێکراوە.