سوپاسالاری هێزەكانی ئەمریكا دەستی لەكارەكەی كێشایەوە و شانازى بە هاوکاریکردنى ئۆکرانیا دژى روسیا دەکات لە ماوەى پۆستەکەیدا.
جەنەراڵ مارك میلی پۆستەكەی وەك سوپاسالاری ئەمریكا جێهێشت و هۆكارەكەی بۆ قەیرانەكانی سوپای ئەمریكا گێڕایەوە لەو ماوەی كە لە پۆستەكەیدا خزمەتی كردووە.
میلی تەمەن 65 ساڵ كە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2019ەوە وەك سوپاسالاری ئەمریكا دەستبەكار بووە ئاماژەی بەوە كردووەكە جێگەی شانازییەتی لەگەڵ لوید ئۆستن وەزیری بەرگری هاوكاری ئۆكرانیایان كردووە بە جەنگی دژی ڕووسیادا.
هەروەها داوای لێبوردنیشی كرد لەسەر پشتیوانی كردنی دۆناڵد ترەمپ لە خۆپیشاندانەكانی ڕەشپێستەكان لە ساڵی 2021دا.
هاوكات ئاماژەی بە شكستی هێزەكانی ئەمریكا كرد لەماوەی پۆستەكەیدا لە ئەركی بیست ساڵەدا لە ئەفغانستان.
لەبارەی شوێنگرەوەی پۆستەكەوە ڕۆژنامەی ڕۆیتەرزیش بڵاوی كردووەتەوە چارلس براونی تەمەن 61 بۆ وەرگرتنی پۆستی سوپاسالاری ئەمریكا دیاری كراوە.
هاوكات ناوبراو پێشتر فەرماندە بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زەریای هێمن و دواتریش وەك فڕۆكەوان لە هێزی ئاسمانیدا كاری كردووە.
دیاریكردنی براونیش وەك دووەم ڕەشپێستی ئەمریكا هەژمار دەكرێت كە بەرزترین پۆستی سەربازی لە وڵاتەكە بەدەست بهێنن.