چەند رێگایەک بۆ رزگاربوون لە ئازاری پشت

ئازاری پشت یەكێكە لەو كێشە تەندروستیانەی كە زۆرێك لە خەڵكی بەدەستییەوە دەناڵێنن، بەردەوام لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکن بۆ رزگار بوون لەو ئازارە.

چەند هەنگاوێک بۆ رزگاربوون لە ئازاری پشت گرنگن ئەوانیش:

١. مەهێڵە کێشت زیاد بکات، چونکە گەر کێشی جەستەت زۆر بێت، هەر کاتێک بەپێ بڕۆیت بێ هەڵگرتنی هیچ قورساییەک پەستان دەخەیتە سەر دیسکەکانی بڕبڕەکانت وپشتت ئازار دروست دەکات.

٢. هیچ کاتێک بە خواری هیچ قورساییەک هەڵمەگرە، هۆکارێکی گرنگی توشبوون بە خلیسکانی دیسکەکان و پشت ئێشە ئەوەیە کە لەکاتی ئەنجامدانی کاروباری رۆژانە، شێوازی هەڵگرتنی قورساییەکان هەڵەیە و وادەکات بەهۆی پەستانێکی ناهاوسەنگ لەسەر دیسکی نێوان بڕبڕەکان کەسەکە تووشی ئازاری پشت بێت.

٣. وەرزش بکە بە ماسولکەکانی قاچ و سک و پشتت تا یارمەتیت بدەن کێشی قورس بەرزبکەیتەوە قورسایی نەکەوێتە سەر دیسکی نێوان بڕبڕەکانت.

ئێستانیوز : چیا جەمال – هۆشمەند

پەیوەندیدار