بەڵێن عەبدولڵا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

بەڕێز کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەت : پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڵبژاردنی جەنابتان بە سەرۆکی یەکێتی، بەناوی خۆم و هاوڕێیانم لە مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان زۆر بەگەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و لە ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاتێکی هەستیار بەڕێوەچوو، بەرپرسیارێتی قۆناخەکە پێویستی بە پێکەوە کارکردنی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکان و بەدیهێنانی داخوازییەکانی خەڵک، بۆیە
ئومێدەوارم بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە هاندەر و یارمەتیدەر بێ بۆ
تەبایی و پتەوكردنی یەکڕیزیی کوردستانی .
لەگەڵ ڕێزدا..
بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
2ی تشرینی یەکەمی 2023

پەیوەندیدار