سوریا ئەمەریکا بە دزینى نەوتى وڵاتەکەى تۆمەتبار دەکات

سوریا دەستى تۆمەت بۆ ئەمەریکا درێژ دەکات و دەڵێت: نەوتى وڵاتەکەمان “دەدزێت” و دەیگوازێتەوە بۆ پێگە سەربازییەکانیان لە خاکى عێراق.

ئاژانسى هەواڵى سانا، کە ئاژانسى هەواڵى فەرمیی سوریایە دەڵێت: کاروانێکى سەربازیی ئەمەریکا کە لە 70 تانکەرى پڕ لە نەوت پێکهاتبون، ئەمرۆ لەڕێى دەروازەى مەحمودیەى نارەسمییەوە خاکى سوریایان جێهێشتوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە جگە لەو کاروانە، کاروانێکى دیکەیش لە هەمان کاتدا لە دەروازەى وەلیدى نافەرمییەوە دەرچون کە پێکهاتبون لە 65 ئۆتۆمبێل و 25 تانکەرى پڕ لە نەوت.

بەپێى زانیاری ئەو ئاژانسە سورییە، ئەمەریکا ئەو نەوتەى لە خاکى سوریاوە دەیباتە دەرەوە رەوانەى پێگە سەربازییەکانى دەکات لە خاکى عێراق.

پەیوەندیدار