شاندێکی پەرلەمانتارانی هەدەپ سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات

ڕۆژی شەممە 7ی 10ی 2023 شاندێکی پەرلەمانتارانی هەدەپ سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لە لایەن بێکەس قادر، هیوا سەید سەلیم، شاخەوان عەبدوڵڵا، شوان محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و زۆزک سابر ئەندامی مەکتەبی پەیوندییەکان پێشوازی گەرم کران.
شاندی هەدەپ پێکهاتبوون؛ لە ئیبرۆ گونەی وتەبێژی هەدەپ، سومییە بۆز پەڕلەمانتاری مووش، وەزیر پارلەک پەرلەمانتاری جولەمێرگ، ناهیدە ئەرمێل، نوێنەری هەدەپ لە هەرێمی کوردستان.
لە دانیشتنێکدا باس لە ڕەوشی سیاسی کوردستان بە گشتی و خەباتی کورد لە باکووری کورستان بەتایبەت کراو هەروەها تیشک خرایە سەر بۆردومان و پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و تیرۆرکردنی کەسایەتیە سیاسیەکانی کورد. پێویستی بوونی یەک گوتاری نەتەوەیی کورد بەتایبەت لەم قۆناخەی ئێستادا جەختی لەسەر کرایەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت هەرچی ناکۆکیەکانە وەلا بنێرن بەرامبەر ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتیە هەڵوێست وەربگرن.
لە کۆتایشدا پەیوندییەکانی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەدەپ جەختی لەسەر کرایەوە.

پەیوەندیدار