حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، بەهۆی ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی رۆژی شەممە رۆژئاوای ئەفغانستانی گرتەوە، زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
لەمبارەیەوە بیلال کەریمی، وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: “بەداخەوە، ژمارەی قوربانیان زۆر بەرزە. ئاماری گیانلەدەستدان زیاتر لە هەزار کەسە.”
جێی باسە بوومەلەرزەکە رۆژی شەممە بە گوڕی 6.3 پلەی رێختەر پارێزگەی هیراتی لە ئەفغانستان گرتەوە و دواتر چەندین پاشلەرزەی بەهێزی بەدواداهات.