عێراق : لە 9 مانگدا زیاتر لە 12 هەزار كەس بە تۆمەتی فرۆشتن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

ئێستانیوز

لەماوەی (9)مانگدا زیاتر لە (12) هەزار كەس بە تۆمەتی فرۆشتن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لەعێراق دەستگیركراون و زیاتر لە 3 هەزار تۆن ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە.

دەزگا ئەمنیەكانی عێراق ڕایانگەیاندووە،”لەماوەی (9) مانگی رابردودا, (12) هەزار كەسیان بە تۆمەتی بەكارهێنان و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان دەستگیركردووە”.

حسێن تەمیمی،وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەداوە،”هەوڵەكانیان بووەتە هۆی دەستگیركردنی زیاتر لە (12) هەزار بەكارهێنەر و فرۆشیاری ماددە هۆشبەرەكان لەماوەی (9) مانگی رابردودا, لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی (3500) تۆن مادەی هۆشبەری جیاواز”.

ئەفسەرێك لە فەرماندەیی هێزەكانی سنور بە رۆژنامەی (العربی الجدید)ی راگەیاندووە،”پرۆسەی ئاودیوكردنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئێران و سوریاوە دێت بۆ عێراق, بۆیە هەماهەنگیكردن لەگەڵ وڵاتانی تر كارێكی گرنگە لە روبەڕوبونەوەی ئەو بەڵایە, بەمەرجێك ئەو وڵاتە پەیوەندیدارانە, جددیبن لە روبەڕوبونەوەی ئەو گروپانەی كە دەسەڵاتداران و زۆرینەیان پەیوەندیان هەیە بە حزبەكان و گروپە چەكدارەكانەوە”.

ماددە هۆشبەرەكان بووەتە یەكێك لە دیارترین ئەو ئاستەنگانەی بەرۆكی كۆمەڵگەی عێراقی گرتووە, بەتایبەت لەدوای ئەوەی وڵاتەكە بووەتە رێڕەوەی پەیڕینەوەی ئەو مادانە, لەئێرانەوە بەرەو وڵاتە عەرەبیەكان.

پەیوەندیدار