کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی مانگی شوبات لەدایکبووانی 2006 دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، ئاماژە بەوەشدەکات لە ماوەی 10 رۆژدا دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 9_ی تشرینی یەکەمی 2023 جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند “لەدایکبووانی 2006 دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن کە بڕیارە لە 25ی شوباتی 2024 بەڕێوەبچێت”.
باسی لهوهش كرد،ئەنجومەنی کۆمیسیاران رازامەندی دەربڕیوە بۆ کردنەوەی دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ لەدایکبووانی ساڵی 2006, ئەوەش بۆ دەستەبەرکردنی مافی لە دایکبووانی نوێ”.
ههروهها ناوبراو لەبارەی وادەی دەستپێکردنی ناوتۆمارکردن جومانە غەلای ئهوهشی خستهروو”لە 10ی تشرینی یەکەمی 2023 نوێکردنەوەی تۆمارەکانیان دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت”.
بڕیاره رۆژی 25ی شوباتی 2024ی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بهڕێوهبچێت، بڕیاریشە لەلایەن کۆمیسیۆنی عیراقەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.