ئەمەریکا رایدەگەیەنێت؛ هێزى سەربازیی بۆ ئیسرائیل نانێرن، بەڵام هەمیشە پارێزگارى لە بەرژەوەندییەکانیان دەکەن و پابەندن بە پاراستنى ئاسایش لە هەمو جیهان.
جۆن کێربى، رێکخەرى پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى کۆشکى سپى رایگەیاند؛ ئەمەریکا پلانى نییە هێزى سەربازیی رەوانەى ئیسرائیل بکات.
وتیشى: هەمیشە ئەو هەنگاوانە دەنێین کە پێویستن بۆ پاراستنى بەرژەوەندییەکانمان لە بوارى ئاسایشى نەتەوەیی و ئاسایشى هەمو جیهان لە نێویشیاندا رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
وتیشى: هەر لەبەر ئەو هۆکارە کەشتى فڕۆکەهەڵگرمان ناردوە بۆ بەشى رۆژهەڵاتى دەریای ناوەڕاست، بەڵام تا ئێستا هیچ پلانێکى بڵاوەپێکردنى هێزەکانمان نییە لە ئیسرائیل.
پێشتر، بە فەرمانى پێنتاگۆن، گروپى هێرشبەرى کشتى فڕۆکەهەڵگرى (جێراڵدا ئاڕ فۆڕ) نێردرایە رۆژهەڵاتى دەریاى سپى ناوەڕاست تا ئامادەبێت بۆ هاوکاریکردنى ئیسرائیل.