سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌هێزكردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له سه‌رجه‌م بواره‌كان تاوتوێ كرا، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی وزه و پیشه‌سازی نه‌وت و ئه‌و كۆمپانیا ڕووسیانه‌ی كه له بواری نه‌وت له عێراق كار ده‌كه‌ن”.
ڕاشیگه‌یاند “هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین كرا، سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی عێراقی سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی فه‌ڵه‌ستین دووپات كرده‌وه كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه گه‌له‌كه هه‌مووو مافێكی ئه‌وه‌ی هه‌یه به كه‌ڕامه‌ته‌وه بژیت، داواشی له ڕووسیا كرد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌په‌له هه‌وڵه‌كانیان ده‌ست پێ بكه‌ن بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ.
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی ڕووسیا به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی به‌رز نرخاند، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئامانجیانه هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان به‌تایبه‌تیش له‌بواری وزه زیاتر په‌ره بستێنێ.
خۆشحاڵی خۆشی به به‌شداریكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له دیداری هه‌فتانه‌ی وزه‌ی ڕووسیا ده‌ربڕی كه بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌م به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌لێك ده‌بێت بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانی ئابووری و وزه و غاز له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستنیش، ڤلادیمێر پووتین جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان.