ئێران : ئەمساڵ 83 كەسی كوردی لە سێدارەداوە

له‌ شاره‌كانی كوردستانی ئێران و شاره‌كانی دیكه‌ رۆژانه‌ 2 كه‌س له‌ سێداره‌ده‌درێ.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، لە سەرەتای ساڵی 2023 تاوه‌كو 17ی7ی2023، واته‌ له‌ ماوه‌ی 281 رۆژدا 538 كه‌س له‌ كوردستانی ئێران و شاره‌كانی دیكه‌ له‌

لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌ سێداره‌ دراون، به‌مه‌س واته‌ ڕۆژانه‌ 2 كه‌س له‌ سێداره‌رداوه‌.
رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، له‌ نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 13 كه‌سیان ئافره‌تن، 3 به‌ندكراویش ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵ بووه‌ و ئه‌و سێ كه‌ش له‌ سێداره‌ دراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه‌، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 118 به‌ندكراویان به‌لووچ بوون و 83 به‌ندكراویش كوردبوون و 16 هاووڵاتیش خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستانن.
هه‌روه‌ها هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ كۆی ئه‌و 538 به‌ندكراوه‌ له‌ سێداره‌دراوانه‌، ناسنامه‌ی 92 كه‌سیان پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌.

پەیوەندیدار