سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەگەر پێویست بکات راستەوخۆ دەبنە بەشێک لە شەڕی نێوان چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا تەواوی پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل راگەیاند و وتی، لە ھەوڵدان ھاوکاری سەربازی زیاتر پێشکەشی ئیسرائیلییەکان بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر پێویست بکات راستەوخۆ بەشداری شەڕی نێوان چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەکەن، وتیشی، پشتیوانیکردنی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل پەیوەندی بە حزب و سیاسەتەوە نییە و پەیوەندی بە ئاسایشی جیھانەوە ھەیە.
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، لانی کەم ١٤ ھاوڵاتی ئەمریکی بەدەستی چەکدارانی حەماس کوژراون و ژمارەیەک ھاوڵاتی ئەمریکی دیکەش بە دیل گیراون.