لە دیداری هاوبەشی هەردوولا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی سیاسی و پێویستی کارا کردنی لێژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستانی کرا.
شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان كه پێكهاتبوو له شێخ سدیق جێگری سكرتێر و هندرین ئەحمەد، هاژە شێخ سلێمان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و حاجی ئەکرەم و هاوتا ڕەسووڵ ئەندامانی مەكتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد، شاندەکە له لایەن هیوا سەید سەلیم، شاخەوان عەبدولڵا، شوان محەمەد و بێکەس قادر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پێشوازییان لێ كرا.
له دیداری نێوان هەردوولادا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی سیاسی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و چارەسەرکردنی ڕەوشی خراپی ژیان و گوزەرانی خەڵك و موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران كرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەخت لەسەر پێویستی کارا کردنی لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی کرا.