ئێوارەی ئەمڕۆ ماڵباتی شەهید دەنیز جەودەت سەردانی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لە لایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازییان لێ کرا.
ماڵباتی شەهید دەنیز جەودەت سوپاسی هاوڕێیانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان کرد لە بەشداریکردنی پرسەکە و مەڕاسیمی بەڕێکردنەوەی تەرمی شەهید دەنیز بۆ باکووری کوردستان.
شەهید دەنیز جەودەت ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بوو، کە لە نێو ئۆفیسی KNK لە شاری هەولێر تیرۆرکرا.