وەزارەتی پلاندانان: ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٣ ملیۆن تێدەپەڕێنێت

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکەن ژمارەی دانیشتوان بۆ زیاتر لە ٤٣ ملیۆن کەس بەرزبوبێتەوە و دەڵێت، جیاوازییەکی کەم لە نێوان رەگەزی نێر و مێ دا ھەیە.

عەبدولزەھرا ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان راگەیاند، پێشبینی دەکەین ڕێژەی دانیشتوانی عێراق لە ٤٣ ملیۆن کەس زیاتر بێت و زۆرترینشیان بەسەر سێ پارێزگادا دابەشبوون کە بەغداد و نەینەوا و بەسرەیە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا رێژەی نێرو مێ جیاوازیەکی کەمیان لە نێواندا ھەیە، رێژەی نێر ٥٠.٥ و رێژەی مێ ٤٩.٥ یە.

دووپاتیشی کردەوە، وەزارەتەکەیان ئامادەکارییەکانی بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دەستپێکردووە، کە وردەکاریی دەداتێ سەبارەت بە ژمارەی دانیشتوان و دۆخی ژیانیان لە عێراقدا.

پەیوەندیدار