چەندین خۆراك لە پێكهاتەكەیاندا باشترین چارەسەری سروشتی هەیە بۆ سەرئێشە، لەوانەش شووتی، مۆز، ناوكە كولەكەو چای ڕووەكی.
هۆكاری توشبوون بە سەرئێشە چییە ؟
كاركردنی زۆر، فشارو ناتەندروستی شێوازی ژیان هۆكارە بۆ توشبوون بە سەرئێشەی كاتی، دەكرێت بێزاركەر بێت و كاریگەری لەسەر چاڵاكی ڕۆژانە دروست بكات، چەند خۆراكێك یارمەتیدەرن بۆ چارەسەركردنی.
باشترین خۆراكەكان بۆ چارەسەری سەرئێشە كامانەن ؟
مۆز، هەندێك كات سەرئێشە بەهۆی نزمی شەكری خوێنە، دەكرێت كۆنترۆڵ بكرێت بە خواردنی سروشتی كە شەكری سروشتی تێدا بێت، وەكو مۆز، هەروەها ڕێژەیەكی زۆر لە مەگنیسیۆمی تێدایە، وزە بە جەستە دەدات و لە (74%) ی ئاوە.
شوتی، لە سێ كەسدا یەكێكیان بەهۆی وشكبوونەوەی جەستە تووشی سەرئێشە دەبن، لە (92%) ی شوتی ئاوە، جەستە شێدار دەكاتەوە، یارمەتی نەمانی سەرئێشە دەدات.
ناوكە كولەكە، بەهۆی دەوڵەمەندی بە مەگنیسیۆم یارمەتی نەمانی سەرئێشە دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا تۆوی كەتان و چیا هەردووكیان سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم و ڕیشاڵ.
چای ڕووەكی، چا سەرئێشە كەمدەكاتەوە، بەڵام دەكەوێتەوە سەر جۆری ئەو چایەی دەیخۆیتەوە، هەندێك جۆری چا زۆر بەسوودن، وەكو چای نەعناو بەیبوون.