کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان، بە بەشدارىى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وه‌زیری ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ و لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی پەیوەست بەو پرسە ده‌ستی پێكرد.
كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە، 15ـى تشرینی یەکەمی2023، لە شارى هەولێر کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان دەستی پێكرد و له كۆنفراسه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: مادده هۆشبه‌ره‌كان زه‌نگێكی مه‌ترسین له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ده‌ین، مه‌ترسیه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان هیچیان له تیرۆر كه‌متر نییه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، مادده هۆشبه‌ره‌كان یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین دیارده‌كان، پێویسته دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت به توندترین شێوه به‌ره‌نگاری بارزگانانی هۆشبه‌ره‌كان ببنه‌وه، ده‌بێت كار بكرێت بۆ ووشكردنی سه‌رچاوه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌ركی هه‌مووانه.
گوتیشی، بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ته ئامانج.
هه‌ر له كۆنفراسه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، كارده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تووشبووان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه، پێویسته هه‌ڵمه‌تێكی چڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستپێبكه‌ین، نابێت له سزادانی بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان كه‌مته‌رخه‌م بین.