1. مۆز
سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە كاربۆهیدرات و پۆتاسیۆم، گرژی ماسولكەكان ناهێڵێت و بە خێرایی وزەی جەستە زیاد دەكات، دەتوانیت پێش ئەنجامدانی كارەكانی رۆژانە یان پێش وەرزشكردن بیخۆیت.
2. شەربەتی چەوەندەر
بەهۆی بەرزی رێژەی كاربۆهیدرات تێیدا بۆ ماوەیەكی زۆر وزەت پێدەدات، هەروەها دژە ئۆكسان و دژە هەوكردنەوە، بەسودە بۆ دەمارەكانی لەش و پەستانی خوێن نزم دەكاتەوە، یارمەتیدەرە بڕێكی زۆر لە ئۆكسجین بۆ خوێن بڕوات.
. شۆفان
هەڵبژاردنێكی باشە پێش وەرزشكردن بیخۆیت، دەتوانیت لەگەڵ هەنگوین بیخۆیت، بۆئەوەی وزەیەكی زۆرترت پێبدات.
4. پەتاتەی شیرین
ریشاڵ و ڤیتامینی زۆری تێدایە، جەستە لە تەمەڵی رزگار دەكات، هەروەها ماسولكەكانی جەستە خاودەكاتەوە.
5. سەلەمون
ترشە چەوری و ئۆمێگا-3ی تێدایە، هەوكردن كەمدەكاتەوە، چالاكت دەكات.
6. چەرەسات
وەكو گوێز، بادەم، تۆوی كەتان و چیا، چەوری تەندروستیان تێدایە، بۆ ماوەیەكی زۆر وزەت پێدەبەخشن.
7. شەوزە گەڵا تۆخەكان
وەكو سپێناخ، كەلەرم و برۆكلی، دەوڵەمەندن بە ماددەی خۆراكی، تەواوی رۆژەكە وزەت پێدەدەن و لە شەكەتی رزگارت دەكەن.
ئێستانیوز : چیا جەمال – هۆشمەند