وەزارەتی دارایی: هیوا هەیە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ كێشەی موچە چارەسەر ببێت

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەموو ئەو گلەیی و تەمومژە رەویەوە كە حكومەتی عیراقی هەیبوو بەرامبەر هەرێم و هیوا هەیە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ كێشەی موچە چارەسەر ببێت.
هونەر جەمال بە دەنگی ئەمریكای وتووە، لەم سەردانەوە بەغدا بەتەواوەتی بۆچونیان گۆڕا كە ئێمە هیچ شتێكمان نییە شاراوە بێت و هیچ داتایەكمان نییە لەلایەن ئەوانەوە رەتبكرێتەوە، تەواو هاوڕابوون لەگەڵ زانیاریەكانی ئێمە.
وتوشیەتی، هاوسۆزی و پشتیوانیەك دروستبوو كە چیتر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەبەسترێتەوە بە هیچ كێشە و ململانێ و پابەندیەكەوە، لەكاتی دابەشكردنی موچەی عیراقدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بنێرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەوەی عیراق پێی وابوو كە زانیارییەكانی حكومەتی هەرێم تایبەت بە ژمارەی فەرمانبەران و خەرجی و داهاتی ناوخۆ ناڕاستن، هەموو تەمومژەكان رەوینەوە، هیوا هەیە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر ببێت و لەمەودوا لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی عیراق هەرێمیش دابەش بكرێت.

پەیوەندیدار