پاپو گۆمێزی ئەرجەنتینی بەهۆی بەکارهێنانی مادەی وزەبەخشەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یاریکردن راگیرا.
پێگەی ریلیڤۆ رایگەیاند پاپو گۆمێز بەهۆی بەکارهێنانی مادەی وزەبەخشەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یاریکردن راگیراوە، پێگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە پشکنینەکە هی ساڵی پێشووە و چەند رۆژێک پێش جامی جیهانی بۆ یاریزانەکە کراوە و لە ئێستادا ئەنجامەکەی ئەرێنی دەرچووە.
پاش ئەوەی یانەی سیڤییە بەم کارەی گۆمێزی زانیووە، گرێبەستەکەی هەڵوەشاندوەتەوە، وە هیچ یانەیەک لەبەر مەترسی دوورخستنەوەی یاریزانەکە ئامادەنەبوو گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بکات تا لە کۆتایدا مۆنزای ئیتاڵی یاریزانەکەی بەشێوەیەکی ئازاد گواستەوە ریزەکانی.
یاریزانە ئەرجەنتینیەکە لەبارەی بەکارهێنانی مادەی وزەبەخشەوە رایگەیاند، بەهۆی ئازارەوە مادەیەکی بەکارهێناوە بۆ باشتربوونی، بەبێ پرسی پزیشکەکان، لە ئەنجامدا ئەم بابەتەی لێکەوتوەتەوە.
پاش ئەم سزا قورسە چاوەڕێدەکرێت گۆمێزی ئەرجەنتینی واز لە یاریکرن بهێنێت چونکە لە ئێستادا یاریزانەکە تەمەنی 35 ساڵە.