وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشه زەمینییە چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، سێ مانگ ده‌خایه‌نێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی 10ی 2023، یواف گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیی رایگه‌یاند، هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ره‌نگه سێ مانگ بخایه‌نێت و به‌هۆیه‌وه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ده‌به‌ین.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل راشیگه‌یاند، به‌ر له‌وه‌ی له رێگه‌ی وشكانییه‌وه هێرش بكه‌ینه سه‌ر غه‌ززه، له رێگه‌ی مووشه‌ك و فڕۆكه‌وه بۆردومان ده‌ستپێده‌كه‌ین.
ئاماژەی بەوەش کرد، “هه‌موو لا ئه‌وه ده‌زانن، ئێمه چۆن كاره‌كان به وردی و چڕی ده‌كه‌ین، بۆ له‌ناوبردنی حه‌ماس و ونكردنیان، ره‌نگه له نێوان مانگێك تا سێ مانگ بخایه‌نێت”.