ئەڵمانیا زیاتر لە هەزار سەرباز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەكات

سوپای ئەڵمانیا بڵاوەپێكردنی زیاتر لە هەزار سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند بۆ هاوكاریكردنی ئەگەری چۆڵكردنی هاووڵاتیانی ئەڵمانیا لەژێر ڕۆشنایی شەڕی ئیسرائیل لەسەر كەرتی غەززە لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە.
سەرچاوەیەكی سوپا بە ئاژانسی هەواڵی دی پی ئەی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە كە زۆرینەی سەربازەكان لە قوبرسدان، ئامادەن بۆ جێگیركردنی دەستبەجێ ئەگەر پێویست بكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە ناتوانرێت پێشبینی چۆنییەتی پەرەسەندنی ململانێكان بكرێت.
ترسی نێودەوڵەتی و ناوچەیی هەیە سەبارەت بە ئەگەری فراوانبوونی مەودای شەڕی ئیسرائیل كە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە لە كەرتی غەززە بەردەوامە.

پەیوەندیدار