غەززە :تا ئێستا 35 ڕۆژنامەنووس كوژراون

لە 7ـی ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە 35 ڕۆژنامەنووس لە كەرتی غەزە كوژراون، كە ڕۆژنامەنووسێكیان لە سەر سنووری لوبنان بە تەقەی هێزەكانی ئیسرائیل كوژراوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەزە لە كەناڵی تێلێگرامی تایبەت بە خۆیان لەبارەی كوژرانی چەند ڕۆژنامەنوسێكەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە، لە 7ـی ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ، 35 ڕۆژنامەنووس كوژراون، هەروەها بەهۆی تەقەی هێزەكانی ئیسرائیل لەسەر سنووری لوبنان، ڕۆژنامەنووسێك كوژراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە هەوڵەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و چەكدارانی حەماس و گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ غەزە و ئازادكردنی دیلە ئیسرائیلییەكانی لای حەماس بەردەوامن.

پەیوەندیدار