بەشدار حەسەن، پارێزەری گیراوانی بادینان ڕایگهیاند “دوای سزادانی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بە چوار ساڵ زیندانیکردن، داوای تەمیز کردنەوەمان کرد و ئەمڕۆ سزاکەی لە چوار ساڵەوە بۆ دوو ساڵ کەمکرایەوە”.
ناوبراو بۆ میدیای نزیك له پارتی ئاماژهی بهوهش كرد، بڕیاربوو مانگی ئەیلوولی ئەم ساڵ شێروان شێروانی ئازاد بکرێت، بەڵام رۆژی پێنجشەممە، 20-07-2023 دادگەی هەولێر بە هەردوو مادەی 298 و 295 بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزای دایەوە.
دادگەی تاوانی هەولێر، رۆژی 16-02-2021 بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی” هەریەک لە (شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەمەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعید)ی بە یەکی شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا. مانگی شوباتی 2022 بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان 60%ـی سزاکەیان، جگە لە شێروان شێروانی کە 50% بوو، کەمکرایەوە.