لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی فرانس فووتبۆڵ کە لە وڵاتی فەرەنسا و شاری پاریس بەرێوەچوو کە تایبەت بوو بە دیاری کردنی باشترینەکانی جیهان و بە تایبەت باشترین یاریزانی جیهان لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان.
لەسەر ئاستی پیاوان لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی ئینتەر میامی بۆ جاری هەشتەمین توانی ببێتە باشترین یاریزانی جیهان دوای ئەوەی بەسەر ئیرلینگ هالاند و کیلیان مباپێ و کیڤین دی برۆین سەرکەوت.
ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە ئەمە هەشتەمین جارە تۆپی ئاڵتوونی بەدەستبهێنیت کە لە ساڵەکانی 2009 و 2010 و 2011 و 2012 و 2015 و 2019 و 2021 و 2023 ئەم خەڵاتەی بەدەستهێناوە .
میسی لەم ساڵدا لەسەر ئاستی تاکە کەسی توانیوویەتی لە کۆی 54 یاری 38 گۆڵ و 25 ئەسیستی تۆماربکات و لەسەر ئاستی بەکۆمەڵ جامی جیهان لەگەڵ ئەرجەنتین بەدەستبهێنێت و خولی فەرەنسی و جامی فەرەنسا لەگەڵ پاریس سان جێرمان و جامی خول لەگەڵ ئینتەر میمامی بەدەست بهێنێت.
لەسەر ئاستی خانمان ئایتانا بۆمانتی ئیسپانی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە توانی تۆپی ئاڵتوونی بۆ باشترین یاریزانی جیهان لەسەر ئاستی خانمان بەدەستبهێنێت ، دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی جیهانی بردەوە و لەگەڵ بەرشەلۆنە چوار نازناوی بەدەستهێنا.