ئەمریكا بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار كەرەستەی سەربازیی بە عێراق دەفرۆشێت

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی كەرەستەی سەربازیی بە عێراق، بە بەهای 300ملیۆن دۆلار.

میدیا عێراقییەكان هەوڵێكیان لەبارەی ڕەزامەندی ئەمریكا بۆ فرۆشتنی ژمارەیەك كەلوپەلی سەربازیی بە عێراق بڵاو كردووەتەوە.

كەناڵی “بغداد الیوم” بڵاوی كردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و پنتاگۆن ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی كەرەستەی سەربازیی بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار بە عێراق دەربڕیوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو كەلوپەلە سەربازییانەی عێراق لە ئەمریكای دەكرێت بریتیە لە، پاڵپشتی لۆجستی و كەرەستەی پەیوەندیدار بۆ هێلیكۆپتەری بێڵ و چەند كەرەستەیەكی تر.

پەیوەندیدار