بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 6.4 پلەی ڕێختەر نیپاڵی هەژاند

درەنگانی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 6.4 پلەی ڕێختەر ڕۆژئاوای نیپاڵی هەژاندو بەهۆیەوە لانیکەم 150 کەس گیانیان لەدەستداوەو سەدانی دیکەش بریندارن.

درەنگانی شەوی ڕابردوو هەینی بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 6.4 پلەی ڕێختەر ناوچەی جاجارکۆتی لەڕۆژئاوای نیپاڵى هەژاند، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیاکانی ئەو وڵاتە، بەهۆی بومەلەرزەکەوە لانیکەم 150 کەس گیانیان لەدەستداوەو سەدانی دیکەش بریندارن.

چەقی بومەلەرزەکە لەگوندی ڕامیداندای ناوچەی جاجارکۆت بوە، بەهۆیەوە سەدان باڵەخانەی رۆژئاوای نیپاڵ ڕوخاون‌و لەشاری نیوده‌لهی هیندستانیش کە هاوسنورە لەگەڵ ئەو وڵاتە، هاوڵاتییان هەستیان بەبومەلەرزەکە کردوەو باڵەخانەکانی هەژاندوە.

پەیوەندیدار