نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ هیچ لایەنێك بەتایبەت یەكێتیی نیشتمانی رێکنەکەوتن ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخەن و لە چەند رۆژی داھاتووشدا یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە فەڕەنسا رایگەیاند، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بابەتێکی گرنگە و پەیوەندی بە شەرعیەتی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە و بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنەکە نین و ھیچ رێککەوتنێک لەوبارەیەوە نەکراوە.