ڕامۆسی تەمەن 37 ساڵان، لە ماوەی یاریکردنی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید چوار جار چامپیۆنز لیگی بەدەستهێناوە، هاوینی رابردوو دوای بەسەربردنی ماوەیەک لەگەڵ پاریس سانجێرمان، سەرەڕای پێشکەشکردنی چەند گرێبەستێکی گەورە لە سعودیەوە گەڕایەوە ئەو یانەیەی لێی گەورە بوو، واتە یانەی سیڤییە.
ڕامۆس لەوباریەوە وتی: چەند ئۆفەرێکم بۆ هات بۆ ئەوەی لە دەرەوەی وڵات یاری بکەم، بۆ نموونە لە سعودیە، بەڵام من قەرزاری سیڤییە بووم بەو هۆکارەش گەڕامەوە بۆ یانەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو بڕیارەی بۆ دانەوەی قەرزێکی تایبەتی لەسەر خێزانەکەی داوە، بڕیاری گەڕانەوەکەی لە ناخی دڵیەوە بووە.
سێرجیۆ راشیگەیاند، هەمووان دەزانن چامپیۆنز لیگ چەندە گرنگە، بە تایبەتی بۆ ئەو، یەکێک لە پاڵنەرەکانی بۆ گەڕانەوەی بۆ یانە ئیسپانیەکە بەشداربوونی بووە لەو خولە.
رامۆس لە ئەکادیمیای سیڤییە گەورە بووە و یاری بۆ تیپی یەکەمی یانەکەش کردووە لە وەرزی 2004 بۆ 2005، پاشان پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کرد و 15 ساڵ یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجامدا، دواتر دوو وەرز لەگەڵ پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی یاریکرد و لە ئێستادا گەڕاوەتەوە یانەی سیڤییە.