ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھۆشداری لە زیادبوونی گەندەڵی و پێشێلکردنی مافی ھاوڵاتییان لەناو فەرمانگە حکومییەکاندا دەدات.
ھادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەھۆی رۆتیناتی ناو فەرمانگەکانی حکومەتەوە بەرێژەیەکی بەرچاو گەندەڵی و پێشێلکردنی مافی ھاوڵاتییان لە فەرمانگەکاندا زیادیکردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە حکومەت کاروباری ناو فەرمانگە و دامودەزگاکانی بە دیجیتاڵی بکات و لەو رێگەیەوە ھەوڵی رێگریکردن لە گەندەڵی ناو فەرمانگەکان بدات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیلەوەشکردەوە، عێراق یەکێکە لە وڵاتە دواکەوتووەکانی جیھان لە رووی بە دیجیتاڵکردنی کاروباری ناو فەرمانگە حکومییەکانی.