وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، هێرشییان کردوەتەسەر دوو بنکەی سەربازی سەر سوپای پاسداران لە سوریا و ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هێرشە کاردانەوەی هێرشکردنەسەر سوپای ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.
لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە كە بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆكی ئەمەریكا هێرشییان کردوەتەسەر سەر دوو شوێنی سەر بە ئیران لە سوریا وەکو وەڵامێك بۆ ئەو هێرشانەی کراونەتەسەر هێزەکانیان لە عێراق و سوریا.
ئۆستن دەشڵێت: هێزەکانی ئەمەریکا هێرشییان کردوەتەسەر دوو دامەزراوە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لەلایەن سوپای پاسداران و میلیشیاکانی نزیك لە ئێرانەوە بەکارهاتون بۆ هێرشکردنەسەر سوپای ئەمەریکا لە سوریا و عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشەکە لە نزیك ئەبولکەمال ئەنجامدراوە و سەرۆکی ئەمەریکایش سەلامەتی هێزەکانی ئەمەریکا لە پێشینەی کارەکانی دادەنێت و ئەو هێرشەش لە بە فەرمانی ئەو ئەنجامدراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، ئەوە سێیەمین جارە ئەمەریکا هێرشدەکاتەسەر پێگەکانی نزیك لە ئێران لە سوریادا.




