رۆژی ١٢/١١/٢٠٢٣، بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات، لە دیدارێکدا ڕەوشی سیاسی کوردستان و ناوچەکە پەیوەندی نێوان یەکگرتووی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
شایانی باسە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا هاوڕا بوون کە دەبێت لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە ئامانجی تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخەی بەسەر ناوچەکەدا هاتووە ڕۆڵ بگێڕن، هەروەها کار بکرێت بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و هاوهەڵوێستی سیاسی لەبەڕ ڕووداوەکان.
لە تەوەرەیەکی دیدارەکەدا بارودۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵک و پێویستی پشتیوانی لە داخوازی مامۆستایان و چین و توێژەکانی دیکە قسەو باسیان لەبارەیەوە کرا.