دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌دانیشتنێكی ئاسایی‌دا و له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتارێك، ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانیش دواخرا.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی تایبه‌ته به‌دۆسیه‌ی ته‌زویر و ساخته‌كاری سه‌باره‌ت به‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌یس مسته‌فا دلێمی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق كه پێشتر نامه‌یه‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌واژۆی حه‌لبوسی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره سكاڵای تۆماركرد و رایگه‌یاند، ئه‌و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه ساخته‌یه و سه‌رۆكی خۆی نوسیویه‌تی و هه‌ر خۆشی واژۆی لهسهركردوه.
پارێزەری له‌یس مسته‌فا دلێمی، پەرلەمانتاری دوورخراوە، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
ئەو پارێزەرە لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاندووە کە دادگای فیدراڵی ئەو داوایەی کە پارێزەر لەیس دلێمی لەسەر ئەلحەلبوسی تۆماری کردووە، لەبەرچاو گرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارەی دادگا دەریکردووە چەندین بڕگەی لەخۆگرتووە، کە بە “گرنگ ” ناوی بردووە.
پێشتر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دورخستنەوە و لێسەندنەوەی متمانەی لە پەرلەمانتار لەیس دلێمی کردە بڕیار و لە پەرلەمان دوریخستەوە.
بەڵام ئەو پەرلەمانتارە بڕیارەکەی پەسەند نەکرد و ڕەتیکردەوە، هاوکات بڕیارەکەی بە “نایاسایی و ئارەزوومەندانە” وەسفکرد، داوای ڕێگری‌کردن و ڕووبەڕووبوونەوەی “دیکتاتۆریەت”ی کرد. ”
جێگای سەرنجە کە لەیس دلێمی ئەندامی پارتی “تەقەدوم” بوو بە سەرۆکایەتی حەلبوسی، و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، لەناو ڕیزەکانی پارتەکەدا بۆ ناوچەکانی باکووری بەغدا کاندید کرا.
حەلبوسی لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢دا دلێمی لە پارتی تەقەدوم دوورخستەوە بەهۆی “پابەندنەبوون بە پەیڕەو و ڕێنماییەکانی سەرکردایەتی پارتی تەقەدوم و پێشێلکردنی پایەکانی حوکمڕانی لە سیستەمی ناوخۆدا”.
مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، دلێمی جارێکی دیکە وەک ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ هاوپەیمانی سەروەری بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر گەڕایەوە.