سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ساڵیادی سلێمانیدا دەڵێت، سلێمانی ھەمیشە شارێکی زیندوو بووە و رۆڵ و پێگەیەکی کاریگەر و دیاری ھەبووە لە خەبات و قوربانیدان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی 239ھەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانییەوە بڵاویکردەوە و رایگەیاند، بە بۆنەی بنیاتنانی پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان، شاری سلێمانی ئازیز، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی شاری ھەڵمەت و قوربانی دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سلێمانی ھەمیشە شارێکی زیندوو بووە و رۆڵ و پێگەیەکی کاریگەر و دیاری ھەبووە لە خەبات و قوربانیدان بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلی کوردستان.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت، بە ئومێدی ئاوەدانی و گەشە و پێشکەوتنی بەردەوامە بۆ سلێمانی و ھەموو شارەکانی دیکەی کوردستان.