یه‌كه‌مین لێدوانی ئەلیزابێس تسورکۆڤە، ئه‌و توێژه‌ره ئیسرائیله بڵاوبوویه‌وه كه مانگى ئازارى ساڵى رابردوو له عێراق رفێنرا، له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌و توێژه‌ره داواى وه‌ستاندنى شه‌ڕى غه‌زه ده‌كات و ره‌خنه‌ى تووند له بنیامین نه‌تانیاهو ده‌گرێت.
تسورکۆڤە له مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2022 به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له چالاكى گروپهكانى نزیك له ئێران و ره‌وتى سه‌در، سه‌ردانى عێراق كرد، به‌ڵام له مانگى ئازارى هه‌مان ساڵدا رفێنرا و بێ سه‌روشوێن بوو. له‌باره‌ى كه‌یسه‌كه‌یه‌وه، باسم عه‌واد، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق وتى: “له‌به‌رئه‌وه‌ى له قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌داین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌ى له‌باره‌وه ناكه‌ین”.
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین ڤیدیۆى ئه‌و خانمه توێژه‌ره بڵاوبوویه‌وه كه باس له رووداوه‌كانى كه‌رتى غه‌زه ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بیه‌وێت بارمته‌كان ببینێته‌وه پێویسته شه‌ڕ رابگرێت. داوا له خێزانى بارمتهكراوهكان ده‌كه‌م هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ وه‌ستاندنى شه‌ڕ له‌پێناو ژیانى كوڕ و كچه‌كانیان، چونكه نه‌تانیاهو و ساراى هاوسه‌رى یارى به‌ژیانى منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن”.
رۆژنامهنى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى له‌باره‌ى لێدوانی ئەلیزابێس نووسیویه‌تى، “هێشتا دیار نییه ئەو لێدوانە كه بە شێوازی تۆماری ڤیدیۆییە چ كاتێكە، به‌ڵام به‌گوێره‌ى قسه‌كانى تسورکۆڤە بێت ئه‌و ڤیدیۆیه دواى رووداوه‌كانى 7ى تشرینى یه‌كه‌م وێنه گیراوه، چونكه باسى شه‌ڕى غه‌زه و بارمته‌كان ده‌كات و پشتڕاستیدهكاتهوه كه ئه‌و توێژه‌ره له‌ژیاندا ماوه”.
تسورکۆڤ به پارسپۆرتى رووسى داخڵى خاكى عێراق بووه، به‌ڵام پاش سێ مانگ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و خانمه ئیسرائیلیه و پیشه‌ى توێژه‌ره.