عەلی خامەنەیی, رابەڕی باڵای شۆڕشی ئێران, پەیامێكی روونی داوە بە ئیسماعیل هەنیە, سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس, كاتێك لە تاران لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەم یەكیان بینیوە.
لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردۆتهوه كهوا سێ بەرپرسی باڵا ئاشكرایان كردووە, عەلی خامەنەیی, رابەڕی باڵای شۆڕشی ئێران, پەیامێكی روونی داوە بە ئیسماعیل هەنیە, سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس, كاتێك لە تاران لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەم یەكیان بینیوە.
ئاماژە بەوەكراوە كە رابەڕی باڵای شۆڕشی ئێران پێی راگەیاندووە: حەماس تارانی لە هێرشی (7) تشرینی یەكەم بۆ سەر ئیسرائیل ئاگادار نەكردووەتەوە, بۆیە تاران بەشداری جەنگ ناكات لەبری حەماس.
خامەنەیی بە هەنیەیەی راگەیاندووە: ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی سیاسی و مەعنەوی حەماس, بەڵام بەبێ هاتنەناوەوە بەشێوەیەكی راستەوخۆ.
هاوكات بەرپرسێكی حەماس رایگەیاندووە: خامەنەیی داوای لەهەنیە كردووە, ئەو كەسانە بێدەنگ بكات لە بزوتنەوە فەلەستیەكان, كە بە ئاشكرا داوا لە ئێران و گروپی حزبوڵای لوبنان دەكەن, بەهەموو توانایانەوە بچنە شەڕەوە دژی ئیسرائیل.