ئه‌مڕۆ شاندێكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان سه‌ردانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان كرد. له‌لایه‌ن هاوڕێیانی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی جه‌ماوه‌ریه‌كان و رێكخراوی مامۆستایانی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پێشوازی گهرمكران.
له گفتوگۆیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایان و راوبۆچونه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌و چۆنیه‌تی ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌رخستنی خواستی مامۆستایانی كوردستان قسه‌و گفتوگۆ كرا.
هاوكات له‌سه‌ر موچه‌و بژێوی و شایسته داراییه‌كانی مامۆستایان و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان بیر‌ورا ئاڵوگۆڕكرا. هاوكات جه‌خت له‌چاره‌سه‌ری پرسی بایكۆت و ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی ده‌وام له‌به‌شێكی به‌رفراوانی كوردستان كرا كه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به خه‌م و كێشه‌ی خۆی بزانێت و رێز له خواست و داواكاری مامۆستایانی خۆشه‌ویستی كوردستان بگرین.
پشتیوانی داوا ره‌واكانی مامۆستایانی وانه‌بێژان بین. حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پشتیوانی یه‌ك گوتاری و سازانی ناو یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌كات له پێناو شكۆی ئه‌م یه‌كێتیه‌و سه‌ركه‌وتنیان له كۆنگره‌ی داهاتوو.