پنتاگۆن ڕایگەیاند: لە ماوەی مانگێكدا (61) هێرش كراوەتە سەر هێزەكانمان لە عێراق و سوریا، (29) هێرشیان لە عێراق بووەو (32) هێرشیان لەسوریا.
بەرپرسێك لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا “پنتاگۆن” بە كەناڵی حورەی راگەیاندووە: هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا روبەڕوی (61) هێرش بونەتەوە.
بەوتەی بەرپرسەكەی پنتاگۆن، (29) هێرشیان لە عێراق بووەو (32) هێرشیان لە سوریابووە، ووتیشی: زۆرینەی هێرشەكان شكستیان پێهێنراوە یان شكستیان خوارد لەوەی بگەنە ئامانجەكانیان.
پێشتر دوو بەرپرسی ئەمریكی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان رایگەیاندبوو, رۆژی هەینی سەربازێكی ئەمریكی بە سوكی برینداربووە لە تازەترین هێرشدا بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا بە فرۆكەیەكی بێفرۆكەوان بۆ سەر تەل بەیدەر لە سوریا.