بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو “خەیاڵ قادر شێخە دێگەیی” دایکی هاوڕێ حەمەڕەش ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانمان بیست ، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە هاوڕێ حەمەڕەش و لە کەس و کار و لە خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین ، هیوادارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی بێت و ڕوحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێ.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك .
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
21ی تشرینی دووەمی 2023