مێژوو هەرچەندە وەك زەمەنێكى دياريكراو نييە تاسەرەتاى دروستبوونى کۆمەڵگەو گەنجى تيا باسكرابيێت هەندێك كۆمەڵگا پێيان وايە لە(40) ساڵى رابردووە دەستپێدەكات بەتايبەتى لەسەدەى حەڤدەيەم ولەدواى سەرهەڵدانى شۆڕشى پيشةسازى لەنێو كۆمەڵگەى كورديدا،
لاو ئەوەندەى وەك كارايەك بۆگەيشتن بەئامانج وهەدەفى كۆمەڵگەبەكارديێت كەمتر لەوە بۆتە رەمزى گۆڕانكارى رێگەى پێدەدريێت مومارەسەى لاوێتى وگەنجيێتى خۆى بكات بەڵام گەنج لەكۆمەڵگەى پيشةسازيدا، تەنها دەتوانێت ئەوڕۆڵەوەربگرێت ولەگەڵ سروشتى ئەم كۆمەڵگايە خۆى بگونجێنێ .
لاولەكۆمەڵگەى كورديدا وەك هەرتاكێكى تربەرەو رووى كێشەى بێ شوناسى دەبێتەوە وەك ئەم كێشەيەش سەرەتاى دروستبونى سەرجەم كيێشە كۆمەڵايەتييەكانى ترە يەكيێك لەهۆكارەكانى نەبوونى شوناس لەزهنى كورديدا ڕۆچوون ودەسەڵاتى حزبە سياسيەكانە بەسەرجەمى كايە كۆمەڵايەتيەكانی نێو كۆمەڵگەى كورديدا بەجۆريێك كەهەردياردەيەك دەبينين بارگاوى بووە بەسياسەت وكايەيەك نابيێت لەدەرەوەی حزبه سياسيەكانى كۆمەڵەى كوردی كەمتر كۆمەڵگەیەكى بەرهەمهێنەرى كۆمەلايەتى وفكرييە لەچاو ئەوە كەكۆمەڵگەیەكى تاسەرئێسقان تەقليدو چاوليێكەرە .
بۆیە لاوی كورد بۆتە خوڵقاويێكى خەسێنراو بێ ئيرادە وبێ شوناس بەر لەهەر شتيێك دەبيێت هەوڵى بيناكردنەوەو دروستكردنەوەى شوناس وئيرادەى كەسێتى لاوى كوردى باڵاوخۆى چارەنوسى خۆى دياريبكات وخۆى خاوەنى بيرو جەستەى خۆى بێت كەلاو هى خۆى بيێت هةست بەنامۆبوونى خۆى لەجەستەدا نەكات دەبيێتەخاوەنى ئيرادەو هەڵوێست.
شەیدا مەعروف