ئێران 3 هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌دا و كه‌ دوو كه‌سیان بران

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 26ی11ی2023، سزای سێدارەی دوو برا بە ناوی فەرشید و فەرشاد پیرحەیاتی و هەروەها ئەسغەر سووری، سێ هاووڵاتیی لوڕ و بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی نەهاوەندی پارێزگای هەمەدان جێبەجێکرا.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەری لە سێدارەدرانی ئەو بەندکراوانە هەیە و نووسیبووی کە هەوڵدانی بنەماڵەکانیان بۆ وەرگرتنی لێخۆشبوونی بنەماڵەی قوربانی بێ ئاکام ماوەتەوە.

فەرشید پیرحەیاتی، فەرشار پیرحەیاتی و ئەسخەر سووری، ڕۆژی 5ی 12ی ساڵی 2018، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی فیزیکیدا هاووڵاتییەک بە ناوی مەیسەم زەمانییان کوشتووە و دوای دەستگیركرانیان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە، کەسێکی دیکەش سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو کە هەڵاتووە.

پەیوەندیدار