لە گۆڕینی وەرزەكاندا زو نەخۆش دەكەوین و پەتا و ئەنفلۆنزا زیاتر بڵاودەبێت، ئەمەش وامان لێدەكات بایەخ بە سیستمی بەرگریمان بدەین لە رێگەی خواردن و خواردنەوە سودبەخشەكان كە لە نەخۆشی دەمپانپارێزن.
-شۆربای گەرمی مریشك، یەكێكە لەو شۆربایانەی بۆ جەستە پێویستە، هەوكردن كەمدەكاتەوە، تەواوی ئەو ماددە خۆراكیانەی تێدایە كە جەستە پێویستیەتی بۆئەوەی بەرگری دژی نەخۆشییەكان زیاد بكات.
-شەربەتی میوە مزرەكان، وەكو لیمۆ، پرتەقاڵ و سندی، دژە ئۆكسانێكی بەهێزن و لە سەرمابون دەتپارێزن، سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەكەن.
-چای زەنجەفیل؛ دژە هەوكردن و نەخۆشییە، پارمەتیدەرە بۆئەوەی بتوانیت بە ئاسانی چاكبیتەوە، ئەگەریش توشنەبویت، هەر دەتوانیت بیخۆیتەوە بۆئەوەی بەرگریت بەرامبەر نەخۆشی زیادبكەیت.