سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکان لە لایەن حەماسەوە دەڵێت، سەرەتای پڕۆسەیەکە و چاوەڕێی ئازادکردنی بارمتەی زیاتر دەکەن؛ وتیشی، “کار لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەت لە تەنیشت یەک دەکەین”.
رۆژی هەینی 24-11-2023، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی ماساچوستس، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی ئەنجامدا و رایگەیاند، “ئازادکردنەکەی ئەمڕۆ سەرەتای پرۆسەیەکە. چاوەڕێ دەکەین رۆژی دواتر بارمتەی زیاتر ئازادبکرێن؛ دوو بەیانی بارمتەی زیاتر و سێ بەیانی بارمتەی زیاتر و زیاتر.
پێشبینی دەکەین لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەیەکی زۆر لە بارمتەکان ئازاد بکرێن.”
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: ئەگەری درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەی غەززە بەهێزە؛ بایدن هەروەها باسی لە “چارەسەری دوو دەوڵەتی” کرد و وتی، “دووبارە کار لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکەین.
دەشڵێت :دوو گەل لە دوو وڵات بە ئاشتی لە تەنیشت یەکەوە بژین. موسڵمان، جوو، مەسیحی، ئیسرائیلی و فەلەستینی بەیەکەوە بژین.”