مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیاریاندا رۆژی دووشەممەی داهاتوو خۆپیشاندانی بەرفراوان رێكبخەن.
نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرەڕای جەختكردنەوە لەبەردەوامیدان بەبایكۆت، ئاشكرایانكرد رۆژی دووشەممە، رۆژێك كە پەروەردەی سلێمانی بۆ شكاندنی بایكۆت و كردنەوەی دەرگەی قوتابخانەكانی دیاریكردووە، خۆپیشاندانی فراوان رێكدەخەن لە 13 شار و شارۆچكەی هەرێمی كوردستان.
هەروەها راشیانگەیاند كە رۆژی یەك شەممەش دەچنە بەغدا لەوێ بۆ دادگای فیدراڵی تا بەرگری لە مافی مووچەخۆران و مامۆستایان بكەن.