مەسرور بارزانی رایگەیاند: شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدایە بۆ ئەوەی بتوانن رێگە چارەی گونجاو بۆ دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزنەوە و کێشەی بودجەی هەرێم چارەسەر.
مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانى بەشداریکردنى لە کردنەوەى کارگەیەکى ستیل لە شارى هەولێر رایگەیاند، شاندەکەی هەرێم دوێنی گفتوگۆی باشیان هەبوە و ئەمڕۆش لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بەردەوام دەبن.
وتیشی: ناکرێت چیتر خەڵکی هەرێمی کوردستان باجی ئەو هەڵانە بدات کە حکومەتی عێراق بە مامەڵەی نەگونجاو لەگەڵ موچە خۆرانی هەرێم دەیکات و پێویستە بەرپرسانی عێراق سود لە هەڵەکانی رابردویان وەربگرن.
مەسرور بارزانی دەڵێت: بۆ چارەسەری پرسی نەوت و غاز، پێویستیان بە داڕشتنەوەی یاسایەکی گونجاو هەیە و دەبێت بە زوترین کات هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە، لەپێناو بەرژەوندییەکانی هەردو حکومەتی هەرێم وفیدراڵ.